به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەنجامی ڕاپرسیی دامەزراوەی " مورنینگ کانسالت" کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاو کرایەوە پێشان دەدات لە پێشبرکیکانی ڕاستە وخۆی نێوان هێلاری کلینتۆن بەربژاری حێزبی دێموکرات و دونالد ترامپ بەربژاری حێزبی کومارێخوازلە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا کلینتۆن بە بەدەس هێنانی سەتی چل وچواری دەنگەکان لە پێشەوەیە.
ترامپیش پشتیوانی سەتی سی وهەشتی دەنگ دەرانی لە پشتە . بە پێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسێە ، هیلاری کلینتۆن کە سەتی شەش لە پێشە ، لە خەنیمەکەی خۆی وە پێش کەوتووە. فرەتر لە یەک لە چواری کەسانێک کە دەیانهەوێ دەنگ بدەن بە هێلاری کلێنتۆن وتوویانە ، کە بە پشتیوانی لە" جیل ستین" بەربژاری سەرۆک کۆماری لە حێزبی سەوزبیر دەکەنەوە بەڵام تەنیا سەتی چواردە لە پشتیوانانی دوناڵد ترامپ دەڵین هەرئەم بژارەیە هەڵدەبژێرن.
هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا ، هەشتی نوامبەری ساڵی دوو هەزارو شازدە بەڕێوە دەچێت. هەرکام لە دوو بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا ، کە بتوانێ دووسەدو حەفتا ئیلکترال کالج لە گشت پانسەدو سی و هەشت ئیلکترال کالج بەدەس بێنێت ، وەکوو چلوپینجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا سوێند دەخوات. ...
کۆتایی کورتە نامە/310